بەڕێوەبەری گشتی دایەنگەی خنجیل بەسەر دەکاتەوە.
ڕۆژی سێشه‌ممه، 5ـی 4ـی 2025، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، خاتوو نوخشه ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری کارگێڕی دیوان، دایه‌نگه‌ی خنجیلی حكومییان به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوبه‌ری گشتی له نزیكه‌وه هۆبه‌و هۆڵ‌و شوێنه جێاجیاكانی به‌ڕێوه‌بردن‌و خزمه‌تگوزاری منداڵانی به‌سه‌ر كرده‌وه.
دایه‌نگه‌ی خنجیل، دایه‌نگه‌یه‌كی حكومییه‌و سه‌ر به به‌ڕێوه‌یه‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانیه‌و له ئێسته‌دا 80 منداڵ له خۆ ده‌گرێت‌و ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی بەکرەجۆ له شاری سلێمانی.
|