به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ماڵی بەساڵاچوان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و له ژیانی سودمەندان ده‌پرسێته‌وه.
ئێوارەی ئەمڕۆ شه‌ممه، 3ـی ئــــایاری 2025، ژیلوان عادل شکور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بەهاوڕێیەتی هێمن موحەممەد بەرپرسی هۆبەی یاسالە چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ، ماڵی بەساڵاچوانی سلێمانی لە ناحیەی سیتەک به‌سه‌ر كرده‌وه.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌دواداچوونی بۆ ژیانی سودمەندان كرد‌و لە پێدان و پێشکەش کردنی خۆراک بەسودمەندان بە پێی خشتەی خواردن کۆڵیەوە و گوێی له كێشه‌و گرفته‌كانیان گرت‌و لە نزیكه‌وه ئاگاداری كاروباری به‌ڕێوه‌بردنی ڕۆژانه‌ی ماڵهكهبوو. وە ده‌ستخۆشی لە بەڕێوەبەری ماڵی بەساڵاچووان وسه‌رجه‌م ستاف‌و كارمه‌ندان كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی شایسته ئه‌ركه‌كانیان جێ به‌جێ دهكهنو كاری ڕۆژانه‌ی ماڵه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
|