بەئامادەبوونی نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی یادی 37 ساڵەی خۆی کردەوە.
"لەیادی دامەزراندنیدا 100 ملیۆن دینار زەکات و 1000 سەبەتەی خۆراکیان بۆ 1000 خێزانی هەژار دابین کرد"
ڕۆژی پێنجشەممە، 1ـی ئــایــاری 2025، ڕێخراوی ڕابیتەی مرۆیی بەئامادەبوونی بەڕێزان د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، مافپەروەر هیوا ڕەحمان نوێنەری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت،پرۆفیسۆر د.علی قەرەداغی سەرۆکی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی، یادی 37 ساڵەی دامەزراندنی خۆی کردەوە.
بۆنەکە لە یاریگای ئاشتی بەڕێوەچوو تیایدا 100 ملیۆن دینار زەکات و 1000 سەبەتەی خۆراک بەسەر 1000 خێزانی هەژار دا دابەشکرا و نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەی کردو دەستخۆشی کارەکانی لێکردن و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن.
|