به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌دواداچوون بۆ ژه‌مه خواردنی ماڵی منداڵان ده‌كات و لە ژیانیان دەپرسێتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ـی ئــایــاری 2025، ژیلوان عادل شکور ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی بەوەکالەت، سه‌ردانی چێشتخانه‌ی ماڵی ساوایانی كرد‌و له نزیكه‌وه به‌دواداچوونی بۆ ژه‌می خواردنی ئێوارەوە خواردنی ژه‌مه‌كانی تری منداڵان كرد.
له‌و به‌دواداچوونه‌یدا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له بڕو چۆنیه‌تی‌و ته‌ندروستی ژه‌مه خواردنه‌كانی كۆڵیه‌وه‌و ڕێنمایی ستافه‌كانی كرد به چاودێری وردی هه‌ر ژه‌مه خواردنێكی ئاماده‌كراوو چاودێری‌و سه‌رپه‌رشتی وردی كاره‌كانی كۆمپانیای ئاماده‌كاری خواردن، ئه‌وه‌ش له پێناو دڵنیابوونه‌وه له پێشكه‌شكردنی خواردنی ته‌ندروست‌و بڕو جۆری پێویستی خواردن بۆ منداڵان، به‌جۆرێك یارمه‌تی گه‌شه‌و ته‌ندروستیه‌كی باشیان بدات و پاشان لە ژیان و دۆخی منداڵانی پرسیەوە.
جێی ئاماژه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له ڕێگه‌ی گریبَه‌ستێكه‌وه كاری ئاماده‌كردنی خواردنی بۆ ماڵه‌كانی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و ژنانی داڵده‌دراوی به كۆمپانیا ڕێكخستووه‌و ئه‌ركی چاودێریكردنیشی سپاردووه به به‌رپرسی ماڵه‌كان‌و لیژنه‌كانی سه‌رپه‌رشتی خواردن له ماڵه‌كان له پێناو پێشكه‌شكردنی بڕو جۆری خواردنی پێویست بۆ ته‌ندروستیه‌كی باشی سودمه‌ندان.
|