ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ :-"پێویستە ژمارەیەک لە خۆراکە ناتەندروستەکان لە فرۆشگەی قوتابخانەکان دوربخرێنەوەو چاودێری زیاتری منداڵان بکرێت"
بەڕێوەبەری گشتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەکات.
ڕۆژی پێنجشەمە، 24ـی نیسانـی 2025، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت بە هاوڕێیەتی هەریەک لە بەرپرسانی بەشەکانی پاراستنی منداڵ و پارێزگاری خێزان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیان کردو لەلایەن م.دڵشاد بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی کران..
لەدیدارێکدا باشترکردنی دۆخی منداڵان و ئەو گرفتانەی ڕوبەڕووی منداڵان دەبێتەوە لە قوتابخانەکان، بەتایبەت ئەو بابەتانەی کە لەناو فرۆشگەی خوێندنگەکاندا دەفرۆشرێن و کاریگەرییەکانی خواردنی ناتەندروست و ڕێگری کردن لەهەر جۆرە چالاکیەک کە زیان بە منداڵان بگەیەنێت گفتوگۆکران،
بۆ ئەومەبەستە ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ ژمارەیەک ڕێنمایی دەداتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی تا خوێندنگەکان پاند بکرێن بە قەدەغە کردنی هەموو ئەو خواردنە ناتەندروست و بابەتانەی زیان بەمنداڵان دەگەیەنێت.
چاودێری کردنی ژینگەی قوتابخانەکان و هەروەها گۆڕانکاری لە سیستەمی گواستنەوەی خوێندکاران بەشێکی تری گفتوگۆکان بوو، کە داواکرا ڕێگەی چارەی پێویستی بۆ بدۆزرێتەوە.
|