پڕۆژەی پاراستنی منداڵ وێبسایتی لاهای بە کچانی زانکۆی سلێمانی دەناسێنێت
ڕۆژی پێنجشەممە، 24ـی نیسانــی 2025، تیمی پڕۆژەی پاراستنی منداڵ بە سەرۆکایەتی خاتوو سەرگوڵ حەسەن بەرپرسی پڕۆژە سەردانی زانکۆی سلێمانی کرد.
مەبەستی سەردانەکە ناساندنی وێبسایتی لاهای بوو کە زانیاری کۆمەڵایەتی و تەندروستی و جەستەیی پێشکەش دەکات و دەینناسێنێت بەمافەکانیان و چۆنیەتی پێدانی زانیاری تەکنەلۆجیا، چۆنیەتی خۆ پاراستنیان لە توند‌و تیژی، هەروەها هاوکاریان دەکات هەرکات ڕوبەڕوی توندوتیژی بونەوە. www.laaha.org
پڕۆژه‌ی پاراستنی منداڵ یه‌كێك له پڕۆژه گرنگه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیه كه به‌هاوكاری ڕێكخراوی یونسێف له پارێزگاكانی سلێمانی‌و هه‌ولێرو دهۆك‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه ده‌چێت‌و بۆ ماوه‌ی زیاتر له 12 ساڵه به به‌رده‌وامی كاری پاراستنی منداڵانه له ڕێگه‌ی دروستكردنی ڕووبه‌ری هاوڕێی منداڵ كه پڕه له چالاكی ڕۆژانه، مۆبایل تیمی گه‌ڕۆك به‌سه‌ردانیكردنی منداڵان و خێزانه‌كان له نێو شاره‌كان‌و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌یس بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه كێشه‌یان هه‌یه".
|