لە هەفتەی نابیستان دا پەیمانگای هیوای نابیستان بۆنەیەیەکی تایبەتی ڕێکخست.
لەژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەمڕۆ پێنجشەممە،24ـی نیســانی2025، پەیمانگای هیوای نابیستانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، لە بەبۆنەی هەفتەی نابیستاندا كە هەفتەیەكی تایبەتە بە چالاكی و ناساندنی تواناكانی منداڵو هاوولاتیانی نابیست لە هاوینەهاواری گەشتیاری سەرچنار بۆنەیەکی ڕێکخست.
لەوبۆنەیەدا هەریەک لە بەڕێزان ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی، لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان، پشتیوان محمد بەرپرسی پاراستنی منداڵ ئامادەی بوون ژمارەیەک چالاکی جۆراوجۆریان پێشکەش کردو کردو گەشتێکی بەهارەیان ئەنجامدا.
هەفتەی نابیستان، هەفتەیەكی تایبەتە بە نابیستانو ساڵانە لە كوردستان و ژمارەیەك وڵاتانی دەوروبەر بەو بۆنەیەوە چالاكی جۆراو جۆر پێشكەش دەكەنو بۆنەو یادی تایبەت بەڕێوە دەبەن.
|