بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ دایەنگە ناحکومیەکان کۆدەبێتەوە..
ئەمڕۆ سێشەممە ،22ـی نیسانـــی 2025، بەسەرپەرشتی ژیلوان عادل شکو بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت و ئامادەبوونی بەشی دایەنگەکان، کۆبونەوەی ساڵانی دایەنگە ناحکومیەکان بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای کۆووبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری گشتی لەوتەیەکدا ئامانجی کۆبوونەوەکەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو و تیایدا جەختی کردەوە لەوەی بەشی دایەنگەکان لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکانداو لە ڕێگەی شارەزایانی دایوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و لیژنەکانی سەرپەرشتیەوە کار دەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی دایەنگەکان و بۆ ئەو مەبەستە ڕۆڵی دایەنگەکانی لە پەروەردەو چاودێری کردنی منداڵان بەگرنگ باسکرد.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر یەکخستنی کاری دایەنگەکان وجێبەجێکردنی یاساو ڕێنماییە بەرکارەکانی دایەنگە لە سەرجەم دایەنگەکان وەک یەک بێ جیاوازی کرا، پاشان ئەوە ڕوونکرایەوە کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی گشتگیردا بە ئامانجی چاودێری و پاراستنی منداڵان و گەشەپێدان بە تواناکانیان کاری جیدی دەکات بۆ پێشەنگبوون لە ئاستی کوردستان و عێراقدا بەتایبەت لە بواری چاودێری و گەشەپێدانی تواناکانی منداڵانی دایەنگە.
لە کۆتایدا چەند گفتگۆیەکی کراوە بۆ بەیەک بەخشینی ئەزموونی کار بەڕێوە چوون.
|