بەمەبەستی جێبەجێکردنی ڕێنمایی ژمارە شەشی ساڵی 2024 تایبەت بە پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بۆ هاوڵاتیانی نابیست، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له کۆمەڵەی کەڕوڵاڵانی كوردستان ده‌كات.
نێوه‌ڕی ئه‌مڕۆ سێشەممە، 22ـی نیسانـــی 2025، ژیلوان عادل شکور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بەئامادەبوونی سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان پێشوازی له شاندێکی كۆمه‌ڵه‌ی کەڕوڵاڵانی كوردستان كرد،کەپێکهاتبوون لەبەڕێزان فەرەیدون شێرزاد سەرۆکی کۆمەڵەو خاتوو سۆزان حاتم ئەندامی دەستەی باڵا‌و شیلان شێرزاد وەرگێڕی کۆمەڵە.
له‌و دیداره‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر جێبەجێکردنی ڕێنمایی ژمارە شەشی ساڵی 2024 کردەوە کە تایبەتە پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بە هاوڵاتیانی نابیست و کورتەباڵا. بۆ ئەومەبەستە بەڕێوەبەرایەتی گشتی و کۆمەڵەی کەڕوڵاڵان وەرگێڕی زمانی ئاماژە دابیندەکەن تا لەنوسینگەکانی فێربوونی شۆفێری نابیستان سودی لێوەربگرن.
بەهۆکاری نەبوونی وەرگێڕی زمانی ئاماژە تا ئێستا هیچ نابیستێک لە سلێمانی مۆڵەتی شۆفێری وەرنەگرتووە بۆیە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نوسراوێک ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەکات تا نوسینگەکانی فێربوونی شۆفێری ڕابسپیرن و نابیستان بتوانن سودمەند بن.
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، دوای نووسراویان بە ژمارە ٣٢٧ لە ڕۆژی ٢٣ـی شووباتی ٢٠٢٣، بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری، بە نابیستان، وەزارەتی ناوخۆش ڕەزامەندی نیشانداوه مۆڵه‌تی شۆفێری، جۆری ساڵۆن (ئۆتۆماتیک) به نابیستان بدرێت.
|