بەڕێوەبەرایەتى گشتى مۆڵەتى کارکردن لە دایەنگەیەک وەردەگرێتەوە.
بە پێی فەرمانی کارگێڕی، ژمارە (1154)ی رۆژی 14ـی 4ـی 2025، پاش سەردانکردنی لیژنەی سەرپەرشتی و بەدواداچوونی دایەنگەکان و لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و کەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بڕیاریدا مۆڵەتی کارکردن لە دایەنگەی (ئەتڵەنتیک)ـی ناحکومی لە گەڕەکی (ئیبراهیم ئەحمەد)ـی شاری سلێمانی وەرگرێتەوە.
وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، وەرگرتنەوەی مۆڵەتی کارکردن لە دایەنگەکە پاڵپشتە بە بڕگەی (١) لە ماددەی (١٤)ی ڕێنمایی دایەنگەکان، ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠١٥)، و بەهۆی کەمتەرخەمی لەگرنگی پێدان و چاودێری کردنی منداڵان.
هەربۆیە دایک و باوکی منداڵانی ئەو دایەنگەیە ئاگاداردەکەینەوە منداڵەکانیان بگوازنەوە بۆ دایەنگەیەکی تر، چونکە ئەو دایەنگەیە مافی کارکردنی نابێت لە بەرواری دەرچوونی ئەو فەرمانەوە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی
21ـی نیســـان 2025
|