پاش خانەنشین بوونی کارمەندێکی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی نیسانی 2025، بەئامادەبوونی ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، ژمارەیەک لەبەرپرسانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بەهۆی خانەنشین بوونی ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێز ئاکۆ موحەمەد ڕەئوف کارمەندی هۆبەی بەدواداچوون لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی.
ئاکۆ موحەممەد لەماوەی ڕابردودا دڵسۆزانە خزمەتێکی گەورەی بە دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان کرد، هیوای سەرکەوتنی زیاترو تەمەن درێژی بۆ دەخوازین.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی.
|