بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە نوێنەری ڕێکخراوی iom دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی نیســــانی 2025، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، پێشوازی کرد لە بەڕێز پەیکار ئازاد ڕێکخەری پەیوەندیەکانی ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کۆچ و کۆچبەران (IOM).
لەو دیدارەدا نوێنەری IOM باسی لەئەرک و کار‌و چالاکیەجۆربەجۆرەکانی سنوری کاری خۆیان کرد و هەروەها ئەو هاوکاریانەی ڕێکخراوی ناوبراو لەسنوری کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی دا پێشکەش بەگەنجانی دەکات لەچوارچێوەی پڕۆگرامی سندوقی پەرەپێدانی پڕۆژەکان .
هه‌ر له‌و دیداره‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی زۆری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ڕێكخراوه‌کان و ستافه‌كانیان بۆ باشتر كردنی توانای گەنجان بەتایبت کەمئەندامان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی قورسی و ئاڵۆزی و سه‌ختی سروشتی كاركردنی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بێجگه له ده‌ستخۆشی له ڕێكخراوه‌كه كه له ماوه‌ی ڕابردوو هاوكارو پاڵپشت بوون بەتایبەت لەماڵی داڵدەدانی ژنان.
|