+وێنه: مه‌راسیمی جه‌ژن له كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی بەڕێوەچوو.
بەئاماده‌بوونی به‌ڕێزان پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌رو به‌رپرسانی تری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كارمه‌نده دڵسۆزه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، مه‌راسیمی جه‌ژنی ڕەمەزان به‌ڕێوه‌چوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ،30ـی ئـــاداری 2025، به ئاماده‌بوونی بەڕێزان د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی،ژیلوان عادل شکور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت و خاتوو ژیار جەلال به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی، ژماره‌یه‌ك له بەرپرسی ماڵەکان و توێژه‌رو كارمه‌ندان، مه‌راسیمی جه‌ژن له ماڵەکانی كوران‌و ساوایان‌و به‌ساڵاچووان به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ جه‌ژنی ئه‌مساڵ، بەڕێوەبەری گشتی سەرەتا لە ماڵی بەساڵاچوان لە شارەدێی سیتەک چاوی بەسودمەندان کەوتوو بەشداری خۆشیەکانیان بوو دواتر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ سه‌ردانی ماڵەکان و سودمه‌ندانی په‌یڕه‌وكرد و بەشداری لە خەندەو خۆشی منداڵان کرد‌و جەژنانەو خەڵات پێشکەشی سەرجەم سودمەندان کرا.
له بۆنه‌و یاده‌كاندا، به‌تایبه‌ت جه‌ژنه‌كانی ره‌مه‌زان‌و قوربان‌و نه‌ورۆز، كارمه‌ند‌و به‌رپرسانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی خێزانه‌كانی كۆمه‌ڵگه دانیشتوانی خانه‌كانیش به‌شداری خێر‌و خۆشییه‌كانی هاووڵاتیان بكه‌ن.
|