بڕیاری لێخۆشبوون بۆ پێشینەی هاوسەرگیری بۆ سودمەندانی کەمئەندامان دەرچوو
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پێشنیاری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، بڕیاری دا بە لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری ماوە بۆ سودمەندانی کەمئەندامان کە پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیریان وەرگرتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە بەدرێژایی ئەم کابینەیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی زۆرترین پێشنیاری بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەڕووی تەندروستی پێشینەو دابینکردنی خوێندنی بێبەرامبەر بۆ بەشێک لەو هاوڵاتیانە.
وەزارەتەکانی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و دارای و ئابوری ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاری جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەردەکەن و بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت لە ڕۆژی دەرچونیەوە لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان.
|