بەڕێوەبەرایەتی گشتی 200سەبەتەی خۆراک و 200 پاکێجی جل وبەرگی لە قەزای دەربەندیخان دابەش کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی ئاداری2025، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، سەرووانی قەزای دەربەندیخانی کرد.
بەڕێوەبەری گشتی لە سەردانەکەیدا لە دیوانی قائمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لەگەڵ بەڕێز سلێمان موحەمەد کۆبویەوەو جەختیان لە هاوکاری کردنی زیاتر و بەدەمەوە چوونی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەژاران کردەوەو بەڕێز قائمقام سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی وەزارەتی کارو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کرد کە هەستان بە دابین کردنی جل و بەرگ و سەبەتەی خۆراق بۆ ژمارەیەک لە کەمدامەتی قەزاکە.
دواتر بە ئامادە بونی بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی دەربەندیخان 200سەبەتەی خۆرا و 200پاکێجی جل و بەرگ بەسەر کەمدەرامەتی قەزاکەدا دابەشکرا.
|