په‌یامی بەڕێوەبەرایەتی گشتی به‌بۆنه‌ی 8ی مارس، رۆژی جیھانیی ئافره‌تان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پیرۆزبای دەکات و هیوای ژیانێکی ئاسودە بۆ سەرجەم خانمان دەخوازێت، وه‌ك دامەزراوەیەکی حکومی له‌پێناو داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌تان تێده‌كۆشین، هێشتا پێداگیری له‌سه‌ر به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌خێزان و كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌كەینەوەو جه‌خت ده‌کەینەوە ده‌بێت خانمان به‌شێوه‌یه‌كی دادپەروەرانە له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و بگه‌رێندرێنه‌وه ئه‌و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه شایسته‌ی ئافره‌تی كوردستانه، گرنگی به توانا و هزری ئافره‌ت له سیاسه‌ت و ئابووری و كارگێری و بواره‌كانی دیكه‌ش بدرێت و وه‌ك مرۆڤێكی خاوه‌ن به‌هره و كاریگه‌رسه‌یری بكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەڕێگەی دامەزراوەکانیەوە بەتایبەت ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو پارێزەری ئەو خانمانەیە کە هەڕەشە لەسەر ژیانیانەو لەڕێگەی خول و ڕاهێنانەکانەوە پەرە بەتواناکانیان دەدرێت، توێژەران و کارمەندان لەهەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانیانن و بەڕێوەبەرایەتی گشتیش بەردەوام هۆشیاری بۆ خزمەتکردنی زیاتر بە ئافرەتان و هێنانەدی ئامانجەکانیان بڵاودەکاتەوە.
دوبارە پیرۆزبێت لەسەرجەم خانمانی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی.
8ـی مارسی 2025
|