2000 پاکێجی جل و بەرگ بەسەر کەمدەرامەت و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشکرا.
"پاش وەرگرتنی لە ڕێکخراوی (UNHCR)، وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی 9 بارهەڵگر جل وبەرگی گەیاندە پارێزگای سلێمانی و دەست بەدابەشکردنی کرا"
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ـی 3ـی 2025، بەئامادەبوونی ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، ڕەمەک ڕەمەزان قائمقامی قەزای چەمچەماڵ، بەرزان کەریم بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ، 1200 پاکێج بەسەر کەمئەندامان و منداڵانی بێسەرپەرشت و کەمدەرامەتی قەزای چەمچەماڵ دابەش کرا.
لەوتەیەکدا قائمقامی قەزای چەمچەماڵ سوپاسی هەریەک لە بەڕێزان خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری گشتی و ڕێکخراوی (UNHCR) کرد کە هاستاون بە دابین کردنی جل و بەرگەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاکێجی جل و بەرگی گەیاندۆتە (سەیدصادق، دەربەندیخان، شارباژێڕ، پیرەمەگروون و دوکان، پێنجوێن، شارەزوور)و هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سەیدصادق و پاکێجەکانیان دابەش کردووە.
|