ڕەمەزانتان پیرۆز و ژیانتان لێوانلێو بێت لە لوتفی خوای بەسۆز.
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، ماڵپەڕی فەرمی "بەڕێوەبەرایەتی گشتی" پیرۆزبایی گەرم پێشکەش بە هەموو موسڵمانان دەکات لە سەرتاسەری جیهان بە گشتی و موسڵمانانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی، هیواداریشین ئەو وەرزە ئایینیە گرنگە ببێتە دەستپێکی تەمەنێکی نوێی درەوشاوە لە ژیانی هەر ڕۆژووەوانێك، کە ئاسوودەیی دین و دونیای بۆ بەدەستبهێنێت.
لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە، ئەو هەلومەرجە سەختانەمان بۆ تێبپەڕێنێت کە بەرۆکی گەلەکەمانی گرتووە، و خێر و خۆشی ببێتەوە چەتری ئاسوودەیی بەسەر هەموو گەلانی ناوچەکە.
وێڕای دووپاتکردنەوەمان لەسەر هەستی هاوسۆزانەمان لەگەڵ لێقەوماوان و بێدەرەتانان و خەفەتباران، لە خوای کردگار نزا دەکەین کە ڕۆژوو و تاعەت و عیبادەتەکانتان قەبول بکات، ڕەمەزانتان پیرۆز و ژیانتان پڕ بێت لە لوتفی خوای بەسۆز.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی.
28ـی شوباتی2025
|