+وێنە: له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تدا، دایه‌نگه‌ی (تا‌لێنتی) ناحکومی به فه‌رمی كرایه‌وه.
پاش ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ڕێكاره یاساییه‌كان‌و جێ به‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان‌و وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی، له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تدا دایه‌نگه‌ی (تا‌لێنتی ناحكومی) به فه‌رمی كرایه‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 27ـی 2ـی 2025، به‌ڕێز ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، به ئاماده‌بوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی بەڕێوەەرایەتی گشتی، دایه‌نگه‌ی (تا‌لێنتی ناحکومی) كرده‌وه.
پاش كردنه‌وه‌ی فه‌رمی دایه‌نگه‌كه، ئاماده‌بووان سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی یاریی‌و هۆڵی چالاكی‌و هۆڵه‌كانی خه‌وتن‌و خواردن‌و چێشتخانه‌ی دایه‌نگه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی له خاوه‌ن‌و به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی دایه‌نگه‌و منداڵه‌كانی‌و خێزانه‌كانی ئەوسنورە، هیوای خواست به جێ به‌جێكردنی بڕیار‌و ڕێنماییه‌كان‌و ئاراسته‌كانی به‌شی دایه‌نگه‌كان، دایه‌نگه‌كه‌یان له ئاست به‌رپرسیارێتی له‌خۆگرتن‌و په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و ڕاهێنانی منداڵاندا بێت، هه‌ر له‌و مەڕاسیمەدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هانی به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی دایه‌نگه‌یدا وه‌رگرتنی خول‌و ڕاهێنانی تایبه‌تمه‌ند له بواری په‌روه‌رده‌ی منداڵ‌و سایكۆلۆجیای منداڵدا خۆیان به‌هێز بكه‌ن‌و توانای خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه تا به‌هۆی به‌هێزی ستافه‌كانه‌وه دایه‌نگه‌كه‌یان گه‌شه‌ی زیاتر بكات‌و متمانه‌ی زیاتر له خێزانه‌كان وه‌رگرێت‌و باشتر بتوانێت له ئاست به‌رپرسیارێتی قۆناغی هه‌ستیاریی خوار چوارساڵی منداڵدا بێت.
لای خۆشیانه‌وه، سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان شاندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی دایه‌نگه به‌ڵێنیاندا پابه‌ندی یاسا‌و ڕێنمایی‌و بڕیاره‌كان بن‌و خزمه‌تكردنی منداڵ‌و گه‌شه‌یه‌كی ته‌ندروست بۆی ئامانجی سه‌ره‌كیان بێت.
|