• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پیرۆزبێت له‌ دایكبوونی‌ په‌یامبه‌ری‌ ئاشتی‌‌و چاكه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌


به‌بۆنه‌ی‌ له‌ دایكبوونی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ پێشه‌وامان (درودی‌ خوای‌ له‌سه‌ر)، جوانترین پیرۆزبایی‌ ئاراسته‌ی‌ هه‌موو مسوڵمانانی‌جیهان‌و مسوڵمانانی‌ كوردستان ده‌كه‌ین‌، له‌ خوای‌ گه‌وره‌ داواكارین ئه‌م یاده‌ گه‌وره‌یه‌ بكاته‌ هه‌وێنی‌ ئاشتی‌‌و ئاشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ كوردستان.

گرنگی‌ ئه‌م یاده‌ له‌ گه‌وره‌یی‌ ئه‌و په‌یامه‌دایه‌ كه‌ ئه‌و زاته‌ خۆشه‌ویسته‌ له‌گه‌ڵ خۆی‌ هێنای‌، ئه‌و په‌یامه‌ی‌ هانمانده‌دات كار بۆ ئاشتی‌ بكه‌ین‌و نه‌فره‌ت له‌ دووبه‌ره‌كی‌‌و شه‌ڕو ئاژاوه‌ بكه‌ین، هانمانده‌دات‌و پێمانده‌ڵێت جیاوازی‌ مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ئاین‌و مه‌زهه‌ب، نه‌ته‌وه‌و تیره‌و هۆز، ڕه‌ش‌و سپی‌، پێویسته‌ ببێته‌ هۆی‌ ئاشتی‌‌و ئاشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و جوانكردنی‌ ژیان نه‌وه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.

پێغه‌مبه‌ری‌ پێشه‌وا هانمانده‌دات بۆ هه‌ژاره‌كان سێبه‌رو بۆ نه‌داره‌كان پشت‌و په‌نابین، هانمانده‌دات سه‌ردانی‌ نه‌خۆش بكه‌ین‌و سه‌لام له‌ یه‌ك بكه‌ین‌و ده‌ستی‌ نه‌زانه‌كان بگرین‌و یه‌كمان خۆش بوێت‌و به‌ دوای‌ زانستدا بگه‌ڕێین‌و باوه‌شی‌ چاكه‌و خێر بۆ منداڵه‌ نازداره‌ بێ‌ سه‌رپه‌رشته‌كان بكه‌ینه‌وه‌، هه‌ربۆیه پێویسته‌ هه‌موومان له‌م یاده‌دا به‌ كاری‌ چاكه‌و چاكه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ خۆشه‌ویستی‌ خۆمان بۆ پێغه‌مبه‌ر(درودی‌ خوای‌ له‌سه‌ر) ده‌رببڕین‌و به‌ چاكه‌كاری‌ ببینه‌ چرا بۆ وڵات‌و گه‌لی‌ خۆمان.

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
11ی‌ 12ی‌ 2016


11/12/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.