بۆ سێ تەوەری گرنگ بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەگەڵ ژمارەیەک کەناڵ و دەزگای ڕاگەیاندن کۆدەبێتەوەو ڕێزلێنانیان پێدەبەخشن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی 2ـی 2025، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی، ئامادەبوونی بەرپرسانی پاراستنی خێزان و پارستنی منداڵ و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری ولاوان دەستەی مافی مرۆڤ، لەگەڵ ژمارەیەک لە دەزگاو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کۆبونەوە.
کۆبونەوەکە سێ تەوەری لەخۆگرتبوو.
یەکەم/ ناساندنی ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ
دووەم/ چۆنیەتی مامەڵەکردنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەگەڵ سودمەندانی ماڵەکانی بەساڵاچوان و منداڵان و کوڕان و کچان.
سێیەم/ چۆنیەتی مامەڵەکردنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەگەڵ منداڵان و خێزانی کەمدەرامەت لەسەر شەقام و شوێنە گشتیەکان.
لەکۆتایدا لەپای گەیاندنی پەیامی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کە خزمەتکردنە بەتاک و کۆمەڵگا ڕێزلێنان بەخشرایە ڕاگەیاندنەکانی ( ڕوداو ، کەناڵ 8، سپێدە، 964، گەلی کوردستان، وردەهەواڵ ، knn، هەرێم نیوز، )
|