بەڕێوەبەری گشتی سەردانی قایمقامیەت و دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکانی سەیدسادق دەکات
"38 ژن وکچی سەیدسادق لە خولێکی دروومان کە بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام بوون بڕوانامەیان پێبەخشرا"
ئەمڕۆ یەکشەممە ،16ی شوبــــاتی 2025 ،لە سەردانێکدا بۆ شارۆچکەی سەیدصادق ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری وگەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت ، بە هاوڕێیەتی بەرپرسی بەشی پاراستنی منداڵ چاوی کەوت بە بەڕێز ڕەزا موحەممەد قائمقامی قەزای سەیدسادق ، لە دانیشتێکدا هەردولا گفتوگۆی گرفتە کۆمەڵایەتیەکانی سنورەکەو خێراکردنی گرتنەبەری ڕێکارەکانی کردنەوەی سەنتەرێکی ئۆتیزم لە شارۆچکەکە کرا کە پێشتر بڕیاری لەسەر درابوو .
پاشان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت بە هاوڕێیەتی بەڕێز قائیمقامی قەزای سەیدسادق سەردانی سەنتەری پاراستنی منداڵانی سەیدسادق یان کردو لەوێ ئامادەی کۆتا ڕۆژی خولێکی دروومان بوون بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لەهەریەک لە بەڕێزان ئیدریس عەزیز بەرپرسی سەنتەری چالاکی و پاراستنی منداڵانی سەید سادق و خاتوو نیگار موحەمەد مامۆستای خولەکە کرد بۆ ماندوبونیان،خولەکە لەژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، لەماوەی مانگێکدا بۆ 38ئافرەتی شارۆچکەکە کرابویەوە و تیایدا بڕوانامەی بەشداری بەسەر بەشداربواندا دابەشکرا.
پاشان بەڕێوەبەری گشتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سەیدسادقی کردو بەش و هۆبەجیاجیاکانی بەسەرکردەوەو لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرس و کارمەندان دا ،پاش دەستخۆشی لە هەریەک لە بەڕێزان هەڵمەت موحەمەد بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سەیدسادق و سەرجەم کارمەندان ، ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتیەکەی لە خزمەتکردن بە هەژاران و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سنورەکە وەبیر ئامادەبووان هێنایەوەو هیوای خواست لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا زیاتر بەدەم هاوڵاتیانەوە بچن و پاش گوێگرتن لەگرفتەکانیان ژمارەیەک ڕێنمایی پێویستی پێدان.
|