بەڕێوەبەری گشتی هاوڕێ لەگەڵ ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیان کرد.
"داواکرا لە ڕێگەی میمبەری مزگەوتەکانەوە هۆشیاری بدرێت لە مەترسی و زیانەکانی دەروەزەکردن بەمنداڵان و بەکارهێنانیان بۆ ئەومەبەستە"
ئەمڕۆ پێنجشەمە، 13ـی شوباتی 2025، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت بە هاوڕێیەتی هەریەک لە بەرپرسانی بەشەکانی پاراستنی منداڵ و پارێزگاری خێزان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیان کردو بەڕێز م.هاوژین ڕەئوف بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لێکردن..
ئامانجی سەردانەکە بەمەبەستی زیاتر هەماهەنگی بوو لەنێوان هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ و تەرخانکردنی وتاری ڕۆژانی هەینی لە مزگەوتەکانەوە تایبەت بە بەکارنەهێنانی منداڵ بۆ دەرۆزەکردن و کارکردن لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵی لە ناو مزگەتەکانەوە..
هەر لەو سەردانەدا جەخت لەسەر نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف کرایەوە کە تایبەتە بە ڕێگە گرتن لە کاری دەرۆزەکاری و لێپرسینەوە لەهەر مامۆستایەکی ئاینی کە پشتگیری ئەو جۆرە کارو دیاردانە دەکات و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لەڕێگەی مینبەری مزگەوتەکانەوە..
|