بەدواداچون بۆ ئەو خۆراکانە دەکرێت کە لە فرۆشگای قوتابخانەکان بە منداڵان دەفرۆشرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەمە، 6ـی شوباتی 2025، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت بە هاوڕێیەتی هەریەک لە بەرپرسانی بەشەکانی پاراستنی منداڵ و پارێزگاری خێزان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ سەردانی قائمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانیان کرد و ئاوات محمد قائیمقامی قەزاکە پێشوازی لێکردن..
ئامانجی سەردانەکە هەماهەنگی بوو لەنێوان لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ بەمەبەستی بەدواداچوون و کۆنترۆڵکردنی ئەو خواردنە ڕێگە پێنەدراوانەی کە لە فرۆشگەی هەندێک قوتابخانەکان دەفرۆشرێن و زیانی تەندروستیان هەیە لەسەر لایەنی جەستەیی منداڵان بەگشتی،
هەر لەو سەردانەدا بڕیادرا بە چالاککردنەوەی زیاتری نوێنەران و ئەندامانی ئەنجومەن و دیاریکردنی ئەرک و کاری هەریەک لە ئەندامان بەپێی بەرپرسیارێتییان تایبەت
بە بابەتە تایبەتمەندەکان و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لەڕێگەی ڕاگەیاندنەوە..
|