هەنگاوەکان بۆ پەرەپێدانی سەنتەرە حکومی و ناحکومیەکانی سلێمانی دەست پێدەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە،4ـی 2ـی 2025، بۆ پەرەپێدانی سەنتەرە حکومی و ناحکومیەکان لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە ئامادەبوونی خاتوو حەلیمە فەتاح بەرپرسی پلان و بەدواداچوون، هیوا سەعید و کامل غەفور سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و ژمارەیەک لە سەنتەرە حکومی و ناحکومیەکان کۆبونەوەیەک بەڕوەچوو.
دەربارەی کۆبونەوەکەو ئامانجەکانی خاتوو حەلیمە فەتاح بە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایتی گشتی ڕاگەیاند" لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی و پاش بەدواداچونی دۆخی توشبوای ئۆتیزم و کاری سەنتەرەکان لەپارێزگای سلێمانی لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بڕیاردرا بە هەنگاونان بۆ چاکسازی و ڕێگری لە بەرزبونەوەی ڕێژەی توشبووانی ئۆتیزم و سەرەتاش یەکەم کۆبونەوەمان دەست پێکرد کە توانرا بە ژمارەیەک هەنگاوو بڕیار بگەین تا سەرجەم سەنتەرە حکومی و ناحکومیەکان بە یەک ئاڕاستە کاربکەن"
|