بەرێوەبەری گشتی دایەنگەی نەورۆزی ناحکومی بەسەرکردەوە.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، 30ـی 1ـی2025، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت بە هاوڕێیەتی بەڕێزان خاتوو بەنان وەهاب بەرپرسی بەشی دایەنگاکان، سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان، پشتیوان محمد بەرپرسی پاراستنی منداڵ و لیژنەی دایەنگەکان. دایه‌نگه‌ی نەورۆزی ناحکومی به‌سه‌ركرده‌وه.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه بریتبوو له چاودێری کاری دایەنگەکان و بەسەرکردنەوەی دۆخی ژیانی منداڵان، و دڵنیابوونه‌وه له باش جێ به‌جێكردنی سیستم‌و ڕێنمایی دایه‌نگه‌كان له پێناو ڕه‌خساندنی ژینگه‌ی شایسته بۆ گه‌شه‌ی منداڵان.
|