بەڕێوەبەرایەتی گشتی و زانکۆی سلێمانی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن.
ڕۆژی پێنجشەممە، 30ـی 1ـی 2025، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، بەهاوڕێیەتی بەرپرسی بەشەکانی پارێزگاری خێزان و پاراستنی منداڵ و دایەنگەکان،
سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی کرد و لەلایەن د. کۆسار محمد سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پێشوازی کران.
ئامانجی سەردانەکە واژۆکردنی یاداشتێکی لێک تێگەیشتن بوو لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی و زانکۆی سلێمانی بۆ زیاتر کارکردنی پێکەوەیی و هاوکاری زانستی نێوانیان و ئاڵوگۆڕی کارو چالاکییەکان پێکەوە لە داهاتوودا.
دواتر سەردانی دایەنگەی زانکۆی سلێمانیان کرد و لە لایەن بەڕێوەبەر و کارمەندانی دایەنگەوە پێشوازی کران، پێکەوە بەش و هۆبە جیاجیاکانیان بەسەر کردەوەو بەڕێوەبەری گشتی دهستخۆشی له بهرپرسو توێژهرو كارمهندانی دایەنگەکە كرد و داوای کرد دڵسۆزانه ئەرکەکانیان بەجێ بهێنن و ژمارەیەک ڕێنمایی پێویستی پێدان.
|