بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ڕێکخراوی منداڵپارێزی نێودەوڵەتی و کوردستان دەکات و باس په‌ره‌پێدانی پەیوەندیەکانی هەردوولاکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی کانوونی دووەم 2025، ژیلوان عادل شکور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، پێشوازیكرد له شاندێکی هاوبەشی هەردوو ڕێکخراوی منداڵپارێزی نێودەوڵەتی و کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان د.موحەمەد ڕاوێژکاری پاراستنی منداڵ، دیاری مستەفا بەڕێوەبەری بەرنامەی گەنجان، لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی نێودەوڵەتی، ناسک اسماعیل بەڕێوەبەری بەرنامەی پاراستنی منداڵ لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان.
لە کۆبونەوەیەکدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی هەردولاو بەرەوپێشچونی پڕۆژەکانی هەردولا كرا له ڕووی به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی‌و زیادكردنیان، هەروەها هەماهەنگی بۆ بەرەوپێشچوونی سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵان و ژمارەیەک پڕۆژەی نوێ کە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواستی خێزانه‌كان و منداڵان و گرفتە کۆمەڵایەتیەکان ئەنجامی دەدات.
|