بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە بەڕێوەبەرو ژمارەیەک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی
"بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لەبەرامبەر پشتیوانیەکانیان ڕێزلێنانیان بەخشیە بەڕێوەبەری گشتی"
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی 1ـی 2025، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت بە ئامادەبوونی نەهرۆ عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەر و 15 فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی.
ژیلوان عادل لە وته‌یه‌ك دا، سه‌ره‌ڕای به‌خێرهێنانی میوانه‌كان، به بایه‌خه‌وه باسی له ڕێزلنانەکە كرد كه خۆی له بایه‌خی كاری كارمه‌ندانی دڵسۆزی ئەوکارمەندانە ده‌بینێته‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه به‌ڕێزیان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به بایه‌خه‌وه له‌كاری پیرۆزی ئه‌وان ده‌ڕوانێت و پشتیوانی خۆشی بۆ دووپات کردنەوە.
دواتر بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان پێشكه‌ش به 16 كارمه‌ند كرا و هەروەک سوپاس‌و پێزانینی خۆشیان پێشکەش بە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی کرد لە پای پاڵپشتی و پشتیوانیەکانی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکە.
|