بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە ڕێکخراوی (سەیوان بۆ خزمەتی کەمئەندامان) دەکات.
ڕۆژی پێنجشەممە 9ـی کانوونی دووەمی 2024، ژیلوان عادل شکور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشوازی کرد لە شاندێکی ڕێکخراوی سەیوان بۆ خزمەتی کەمئەندامان کەپێکهاتبوون لەبەڕێزان خۆشناو ڕەئووف بەڕێوەبەری ڕێکخراوو دەستەی کارگێڕی.
له دانیشتنێکدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پیرۆزبایی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەی لێکردن و ده‌ستخۆشی لێکردن و هیوای خواست كه دڵسۆزانه ڕۆڵێكی به‌رچاو بگێڕن له ده‌رخستنی تواناكانی كه‌مئه‌ندامان و ڕه‌خساندنی هه‌ل و ده‌رفه‌تی كاركردن‌و دهركهوتنو ڕۆڵبینین له بواره‌كانی ژیاندا بۆ كه‌مئه‌ندامان، هه‌روه‌ك پشتیوانی‌و پشتگیری خۆشی بۆ دووپاتكردنه‌وه.
|