• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
"تاقیکردنەوەکانى کۆتایى وەرزی یەکەم لە پەیمانگاکانى وەزارەتى کار بەڕێوە دەچن"

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ هۆڵی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ په‌یمانگاکان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌.


ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 9ـی‌ 1ـی‌ 2025، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت،به‌ هاوڕێیه‌تی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی،هیوا سەعید و کامل غەفور سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی‌‌ هۆڵی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی وەرزی یەکەمی په‌یمانگاکانی (هیوای نابیستان ، ڕووناکی بۆ نابینایان) به‌سه‌ركرده‌وه‌.


له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستاو كارمه‌ندانی‌ په‌یمانگاکان كرد، هه‌روه‌ها هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ قوتابیانی‌ بەشدار لە تاقیکردنەوەکان خواست.


دواتر بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگای ئاوات بۆ شیاندنی کەمئەندامان بەسەرە کردەوەو لەنزیکەوە چاوی بە سودمەندان کەوت و گوێ بیستی گیروگرفتەکانیان بوو.


په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستان ، قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌تە به‌ قوتابیانی‌ قۆناغی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ و تایبه‌ته‌ به‌ منداڵان و گه‌نجانی‌ نابیست‌ و تیایدا هاوشێوه‌ی‌ قوتابخانه‌كانی‌ سه‌ر به‌ په‌روه‌رده‌ به‌ هه‌مان پڕۆگرامدا تێپه‌ڕ ده‌بن‌و له‌ ئێسته‌دا هه‌لی‌ خوێندنیان به‌شێوه‌یه‌كی‌ سنوردار له‌ ئاماده‌ییه‌ پیشه‌ییه‌كان بۆ ڕه‌خسێنراوه‌.


هاوشێوەى پەیمانگاى هیوا، پەیمانگاى ڕووناکى بۆ نابینایان، بە هەمان سیستمى پڕۆگرام و شێوازى پەروەردەو فێرکردنى قوتابخانە بنەڕەتییەکانى پەروەردە تێپەڕ دەبێت.



09/01/2025
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.