بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی، ڕۆژی جیهانی برایل به‌رز ڕاگیرا.
ئه‌مڕۆ شەممە، 4ی كانونی دووه‌می 2025، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی نووسینی زبر (برایل)ی تایبه‌ت به نابینایانه‌وه، به ئاماده‌بوونی ژیلوان عادل شکور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت و ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه‌كانی كه‌مئه‌ندامان و کەسایەتی ئاینی ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ بۆ خزمەت مەڕاسیمێکی تایبەتی بەڕێوەبرد.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای پێشكه‌شكردنی وته‌ی بەڕێزان م.عوسمان موستەفا لێپرسراوی ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ بۆ خزمەت و م. تاهیر بامۆکی مامۆستایی دیاری ئاینی و زاهیری کەریمەڕەش، م.پشتیوان عزەدین كه مامۆستای زمانی برایله پارچە شعرێکی بۆ نابینایان پێشكه‌ش کرد،
هه‌روه‌ها لەلایەن ژمارەیەک لە نابینایان چالاكی هونه‌ری پێشكه‌شكراو پاشان خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی نابینا و کەسایەتی دابه‌شكرا كه هه‌موو قورئانی پیرۆزیان له‌به‌ره یان ده‌توانن به زمانی برایل قورئانی پیرۆز بخوێننه‌وه یان هاوکاری خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانن.
لویس برایل: زانایه‌كی فه‌رنسییه‌و خۆی نابینابووه‌و داهێنه‌ری نووسینێكی تایبه‌ته به نابینایان كه به‌هۆیه‌وه نابینیان ده‌توانن بخوێننه‌وه‌و بنوسن، به‌بۆنه‌ی له دایكبوونییه‌وه ساڵانه بۆنه‌و ئاهه‌نگی تایبه‌ت ڕێكده‌خرێت .
|