• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ له‌ وه‌فدێكی‌ ڕێكخراوی‌ (GIZ) ی‌ ئه‌ڵمانی‌ ده‌كات

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 8ی‌ 12ی‌ 2016، عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ ئاماده‌بوونی‌ ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و ئاراس ناصر، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ توێژینه‌وه‌و شیلان كه‌ریم، به‌رپرسی‌ شه‌ڵته‌ری‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ره‌شه‌لێكراو له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، پێشوازی‌ له‌ وه‌فدێكی‌ ڕێكخراوی‌ (GIZ) ی‌ حكومی‌ ئه‌ڵمانی‌ كرد كه‌ پێهاتبوو له‌ (Dr.Judith Baessler) سه‌رۆكی‌ به‌شی‌ پرۆگرامی‌ پشتیوانی‌ ده‌روونی‌ بۆ ئاواره‌كان له‌ عێراق‌و سوریاو (Myriam Goldenstedt) ڕاوێژكاری‌ هه‌مان پڕۆگرام‌و (Dr.karin Mlodoch) ئه‌ندامی‌ بۆردی‌ ڕێكخراوی‌ هاوكاری‌ جیهانی‌‌و هاوڕێیانیان له‌ ڕێكخراوی‌ خانزاد، دیداره‌كه‌ش سه‌عات 1ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و دیداره‌دا كه‌ ئامانجه‌كانی‌ داڕشتنی‌ پڕۆگرامی‌ پاڵپشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌ بوو بۆ ڕێكخراوی‌ (GIZ)، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ تیشكی‌ خسته‌سه‌ر گرنگترین ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونیانه‌ی‌ كه‌ له‌ ئێسته‌دا پێشه‌شكه‌ش ده‌كرێن، هه‌روه‌ها ئه‌و گرفتانه‌ی‌ له‌به‌رده‌م دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدان بۆ پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و بارودۆخه‌ تایبه‌ته‌وه‌ دروستبوون كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان هاته‌ پێش، هه‌ر له‌ وته‌كانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌بێ‌ جیاوازی‌ خزمه‌تی‌ ئافره‌ت‌و منداڵ‌و بێ‌ خانه‌و لانه‌كان‌و چین‌و توێژه‌كانی‌ تری‌ كۆمه‌ڵگه‌ ده‌كةن به‌بێ‌ جیاوازی‌ له‌نێوان ئاواره‌كان‌و هاووڵاتیانی‌ خانه‌خوێ‌، هه‌روه‌ها هیوای‌ خواست گه‌ل‌و حكومه‌تی‌ ئه‌ڵمانیا باشتر هاوكاری‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بێت تا بتوانێت به‌ كاره‌كانی‌ سه‌رشانی‌ هه‌ستێت له‌ خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیان‌و ئاواره‌ میوانه‌كانی‌ كوردستان. وه‌فدی‌ میوانیش به‌ڵێنیاندا به‌رنامه‌ی‌ باش له‌ خزمه‌ت خه‌ڵكی‌ كوردستان‌و ئاواره‌كاندا دابنێن به‌جۆرێك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی‌ هه‌بێت له‌ ژیانی‌ هاووڵاتیاندا.

ڕێكخراوی‌ (GIZ)، ڕێكخراوێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌ڵمانیایه‌ له‌ پێناو هاریكاری‌ هه‌مه‌ لایه‌نه‌دا له‌ زۆر بواری‌ وه‌ك ئابوری‌‌و گه‌شه‌پێدان‌و ئاسایش‌و كارو وزه‌و ژینگه‌دا كارده‌كات‌و هاوكاری‌ پێشكه‌شده‌كات‌‌و به‌پێی‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ رێكخراوه‌كه‌ 17319 كارمه‌ندی‌ له‌ 130 وڵات هه‌یه‌.



08/12/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.