ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ هەڵسەنگاندنی بۆ ئەرکەکانی 2024 کردوو بەپلانێکی نوێ وە لەساڵی 2025 بەردەوام دەبێت.
ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ کۆتا کۆبونەوەی خۆی لەساڵی 2024 بەڕێوەبرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ، 24ـی کانونی یەکەمی 2024، بەسەرپەرشتی ژیلوان عادل بەڕێوەبەری گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەکانی کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ لەساڵی 2024 لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەڕێوەچوو.
سەرەتا بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و سوپاس‌و ده‌ستخۆشی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئەندامانی ئەنجومەنەکە کرد کە له ساڵی 2024 به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش كاره‌كانیان ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر كاركردنی باشتر له ساڵی 2025دا.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له هه‌ڵسه‌نگاندنی پلانی ئەنجومەنەکە و تیایدا سه‌رجه‌م ئەو ئەرک و پلانانەی جێ به‌جێكرابوون وەهەموو ئەو بابەتانەی پەیوەستن بەپاراستنی منداڵەوە گفتوگۆکران.
ئەنجومەنەکە بۆساڵی ئایندە بڕیاریدا بۆ گرتنەبەری ژماریەک ڕێوشوێن بۆ پاراستنی منداڵان، لەوانە دروستکردنی فۆڕمێکی ڕاپرسی تایبەت بە منداڵانی دەرۆزە و ئیشکەر، هەروەها نوسراو ئاڕاستەی دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکرێت بەتایبەت ئەوقاف و کاروباری ئاینی تا لە ووتاری ڕۆژی هەینی دا مامۆستایانی ئاینی وشیاری زیاتر بدەنە هاوڵاتیان و ڕێگری لە دیاردەکە بکرت.
|