• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتى گشتى مۆڵەتى کارکردن لە دایەنگەیەک وەردەگرێتەوە.

بە پێی‌ فەرمانی‌ کارگێڕی‌، ژمارە (4466)ی‌ رۆژی‌ 17ـی‌ 12ـی‌ 2024، پاش سەردانکردنی‌ لیژنەی‌ سەرپەرشتی‌ و بەدواداچوونی‌ دایەنگەکان و لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و کەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ بڕیاریدا مۆڵەتی‌ کارکردن لە دایەنگەی‌ (هەنگاوی بچوک)ـی‌ ناحکومی‌ لە گەڕەکی‌ (مامۆستایان)ـی‌ شاری‌ سلێمانی‌ وەرگرێتەوە.

وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، وەرگرتنەوەی‌ مۆڵەتی‌ کارکردن لە دایەنگەکە پاڵپشتە بە بڕگەی‌ (١) لە ماددەی‌ (١٤)ی‌ ڕێنمایی‌ دایەنگەکان، ژمارە (١)ی‌ ساڵی‌ (٢٠١٥)، و بەهۆی‌ ئەم خاڵانەی‌ خوارەوە:

1- بێبەشکردنی منداڵ لە دابینکردنی پێداویستیە سەرەکیەکانی.
2- کەمتەرخەمی لە دروستکردنی خۆراکی تەندروست  کەمتەرخەمی لە گرنگی پێدانی گەشەی تەندروستی منداڵ.

بڕیارەکە دراوە  پاشئەوەی دایەنگەی ناوبراو هەشت پابەند بوون و سێ سزای ئاگادارکردنەوەو دووسزای هۆشداریان هەبووە.
هەربۆیە دایک و باوکی‌ منداڵانی‌ ئەو دایەنگەیە ئاگاداردەکەینەوە منداڵەکانیان بگوازنەوە بۆ دایەنگەیەکی‌ تر، چونکە ئەو دایەنگەیە مافی‌ کارکردنی‌ نابێت لە بەرواری‌ دەرچوونی‌ ئەو فەرمانەوە.

ڕاگەیاندنی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌
18ـی کانوونی یەکەمی 2024
 


18/12/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.