• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لەسەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی نهۆمێکی تایبەت بە توشبووانی ئۆتیزمی سەرو 12ساڵ دروست دەکرێت.

"بە گوژمەی 226,000,000 دینار لەداهاتویەکی نزیک دا دەست بەجێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت"

ڕۆژی سێشەممە، 17ـی 12ـی 2024، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، سەردانی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی کرد و بەڕێز لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی و م.ڕەحمان عەلی بەرپرسی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی پێشوازیان لێکرد.

مەبەستی سەردانەکە ئامادەکاری بوو بۆ درووستکردنی نهۆمێکی تایبەت بۆ ڕاهێنانی توشبوانی ئۆتیزمی سەروو 12 ساڵ و لەو سەردانەدا بەڕێز بەرێوەبەری‌ گشتی‌ ژمارەیەکی‌ رێنمایی‌ ئاراستەی‌ ئەندازیاری‌ پڕۆژەو کۆمپانیای‌ جێ بەجێکار کرد کە زۆرینەیان پەیوەندییان بە چۆنیەتی‌ گونجانی‌ بیناکە بوو بۆ توشبووانی ئۆتیزم و هەروەها تۆکمەیی‌ زیاتری‌ پرۆژەکەو سەلامەتی‌ بۆ کارمەندان و سودمەندان.

پڕۆژەی‌ ناوبراو له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا ده‌چێته‌ بواری‌ جێبەجێکردنەوەو، و پڕۆژەکە بڕی‌  (226,000,000 ) دیناری‌ بۆ تەرخانکراوەو لەلایەن بەشی ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرپەرشتی دەکرێت.
 


18/12/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.