• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
هاوکارییەکانی ڕێکخراوی (چەپک )بۆ منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت بەرز دەنرخێنرێت.

"بەهۆی دابین کردنی دەست بەند و جی پی ئێس بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ توشبوانی ئۆتیزم و داون و کەمژیری بەڕێوەبەری گشتی ڕێزلێنانی پێبەخشین"

ڕۆژی سێشەممە، 10ـی کانوونی یەکەمی 2024، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، بەهاوڕێیەتی هیوا سەعید سەرپەرشتیاری پەروەردەیی سەردانی ڕێکخراوی چەپکی کرد و لەلایەن بەڕێز شاخەوان ئەکرەم بەڕێوەبەری ڕێکخراو و بەرپرس و ئەندامانی ڕێکخراوەکە پێشوازی کران.


به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وێڕای‌ سوپاس و پێزانین بۆ به‌ڕێوه‌به‌رو کارمەندان كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ دابینکردنی (دەستبەندو جی پی ئێ)دا كاریان كردبوو، له‌ وتەیەکدا ڕایگه‌یاند: "ڕێکخراوەکە توانیویەتی خزمەتێکی گەورە بە توشبوانی ئۆتیزم و کەمژیری و داون بگەیەنێت و بەشێک بێت لە دابین کردنی ژینگەیەک گونجاو بۆیان و هیوای خواست بەردەوامبن و ئەرکەکانیان بەرامبەر هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت فراوان بکەن و پشتیوانی خۆشی بۆ دووپات کردنەوە" وەڕێزلێنانی تایبەتیشی بەخشیە بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە و لەبەرامبەردا ڕێکخراوی چەپک چەپکە گوڵیان بەخشیە هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتی و سەرپەرشتیاری پەوەردەیی.

هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا، ئاماده‌بوان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كێشه‌كانی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كرد، هه‌روه‌ها پێشنیاری‌ ئه‌وه‌ كرا كه‌ هه‌ردوو لا هه‌ماهه‌نگی‌ بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و كێشه‌و گرفنتانه‌ ڕوبەڕویان دەبێتەوە.

پرۆژەی دەست بەند و جی پی ئێس پڕۆژەیەکە بۆ توشبووانی ئۆتیزم داون کەمژیری  تیایدا بێ بەرامبەر سودمەند دەبن بەمەرجی پلەی توند و زۆر توند و ڕێکخراوەکە لە ڕێگەی لیژنەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیەوە دەیداتە ئەو سودمەندانە.

11/12/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.