بازیان/ لە ڕۆژی جیهانی کەمئەنداماندا سەنتەری ئۆتیزمی حکومی (لوتفیە مەلا غالب) بۆنەیەکی بۆ سودمەندانی ڕێکخست.
ڕۆژی سێشەممە 3ـی 12ـی 2024، لە ڕۆژی جیهانی کەمئەندامان دا، بەئامادە بوونی ئاریاس کەمال بەرپرسی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لوتفیە مەلا غالب، بۆنەیەک بۆ سودمەندانی سەنتەرەکە ڕێکخرا.
بۆنەکە ژمارەیەک چالاکی جۆراو جۆری لەخۆ گرتبوو وەدیاری بەسەر سودمەنداندانی دا دابەش کرا.
جێگای ئاماژەیە حاکم ئازاد ئەکرەم کەسایەتی خێرخوازی ناوچەکە و خاوەنی پڕۆژەی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لوتفیە مەلاغالب، تێچووی بۆنەکەی لە ئەستۆ گرتوو هەروەک نیوەڕۆ خوانێکی بۆ کارمەندان و سودمەندان ڕێکخستبوو.
|