• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ مه‌ڕاسیمێكی‌ شایسته‌دا، فێستیڤاڵی‌ (خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌ تایبه‌ته‌كان) بۆ ساڵی‌ 2024 به‌ڕێوه‌چوو.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، 3ـی‌ 12ـی‌ 2024، به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ دیار له‌ به‌رپرس‌و كه‌سایه‌تی‌ دیاری‌ كوردستان،‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌‌و به‌ چاودێری‌ ژیلوان عادل، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت له‌ هۆڵی‌ هۆتێل تایتانیك، له‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و بۆ ساڵی‌ چوارەم، مه‌ڕاسیمی‌ دابه‌شكردنی‌ (خه‌ڵاتی‌ کەمئەندامانی بەهرەمەند) به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ سه‌ره‌تای‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، به‌ڕێز ژیلوان عادل، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا وێڕای‌ به‌خێرهێنانی‌ ئاماده‌بووان‌و پیرۆزبایی‌ له‌ سه‌ركه‌وتووانی‌ خه‌ڵاته‌كه‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌ لیژنه‌كانی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ كاره‌كان، تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر ئامانجه‌كانی‌ خه‌ڵاته‌كه‌و شێوازی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌، هه‌روه‌ك جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ چه‌ندین ڕێگه‌ ئه‌ركی‌ خۆی‌ به‌ربانبه‌ر هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌جێده‌هێنێت، یه‌كێك له‌و چالاكییه‌ گرنگانه‌ خه‌ڵاتی‌ کەمئەندامانی بەهرەمەندە كه‌ بۆ جوارەم جاره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت‌و تیایدا ده‌مانه‌وێت چاوی‌ كۆمه‌ڵگه‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ خێرپێكردنه‌وه‌ بگۆڕین بۆ به‌جهێنانی‌ ئه‌رك، هه‌روه‌ك له‌ پاش گوێگرتن له‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ كه‌ سه‌ركه‌وتووی‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ن هه‌موو لایه‌ك باشتر بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئامانجی‌ خه‌ڵاته‌كه‌ چه‌ند گرنگە.

ئه‌وه‌ی‌ مه‌ڕاسیمی‌ ئه‌مساڵی‌ له‌ مه‌ڕاسیمی‌ ساڵی‌ ڕابردوو جیا كرده‌وه‌ بریتبوو له‌ پێشكه‌شكردنی‌ چه‌ند به‌رهه‌مێكی‌ هونه‌ری‌ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌و بەهرەماندانەی خەڵاتیان بردبویەوە.

له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌م به‌ڕێزانه‌ی‌ خواره‌وه‌ وه‌ك براوه‌ی‌ خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌تایبه‌ته‌كان بۆ ساڵی‌ 2019 خه‌ڵاتكران:
براوەی خەڵاتەکان.
1- سنور كەریم / کورتەباڵا - بواری چنین کاری دەستی.
2- وه ليد ئەحمەد / ئیفلیجی لەسەداسەد- یاریزانی کورسی جوڵاو، بەرگدور.
3- ئيانو ئەرسەلان/ حافز قورئان بە ڕاڤەی کوردیەوە.
4- هه ستي دارا / داون - وەرزش تۆپی دەست و پیانۆ ژەن
5- ڕەحمە موحەممەد/ کەمئەندام و نابینا- دەست ڕەنگین لەبواری چنینی جانتا.
6- گوران مه حمود / نابیست و نادو-  دیزاینەرو شارەزا لەچاکردنەوەو بەستنی ئامێرە کارەبایەکان.
7- مينا ئامانج /داون- یاریزان ، ژینگەپارێز.
8- سەروەر عيزه ت / کەمبینا- شارەزا لەدروستکردن و داهێنانی ئامێرە زیرەکەکان.
9- ئارەزوو سالح / کەمئەندامی پەل- دیزاین و دورینیجیلی خانمان.
10- شه مال ره ئوف/ژەنیاری ئامێری درامس ، حافز قورئان و شارەزا لەبەرنامەکانی مۆنتاژ.
11- ديكان ياسين/ بەهرەمەند لەچنین بە قولاپ و کاری دەستی لەبواری زمانی ئینگلیزی 
12- ئه ندريا پيشرەو/ ئیفلیجی لەسەداسەد، بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەزمانی کوردی نوسەری پڕفرۆشترین  کتێبی چیرۆکەکانی ئەندریا.

سه‌رجه‌م مه‌راسیمه‌كه‌ش له‌لایه‌ن م. دڵخواز ، مامۆستای‌ زمانی‌ ئاماژه‌ له‌ په‌یمانگای‌ هیوا وه‌رگێڕدرایه‌ سه‌ر زمانی‌ ئاماژه‌.

خه‌ڵاتی‌ خاوه‌ن به‌هره‌تایبه‌ته‌كان خه‌ڵاتێكی‌ تایبه‌ته‌ به‌ و هاووڵاتیه‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تانه‌ی‌ كه‌ به‌ تواناو به‌هره‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانیان خزمه‌تی‌ خێزان‌و شارو وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن‌و بوونه‌ته‌ چراو پێشه‌نگ له‌ بواره‌كانی‌ خۆیاندا‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ سیڤیه‌وه‌ پاش هه‌ڵسه‌نگاندن له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیه‌وه‌ ده‌پاڵێورێن بۆ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌.

خه‌ڵاتی‌ ساڵی‌ (2024) به‌ سپۆنسه‌ری‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ (پڕۆژەی نیشتەجێبونی شاری ئارام،سەرمایەداری نیشتیمانی مەریوانی حاجی جەمال، دەزگای خێرخوازی  بارزانی) به‌ڕێوه‌چوو.
 


03/12/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.