• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
کۆنفرانسی زانستی تایبەت بەکەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەچوو.

لەژێر ناوی ژینگەیەکی ئاسانکراو، کۆمەڵگەیەکی لەخۆگر کۆنفرانسی زانستی تایبەت بەکەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە زانکۆی سلێمانی ڕێکخرا. 
 
لە کۆنفرانسەکەدا بەڕێزان نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدای کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەنوێنەرایەتی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکان و ڕێکخراوەکانی بواری هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت، توێژەری کۆمەڵایەتی،  بەرپرسانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی تێیدا بەشداربوون.

لەو گفتوگۆیەدا، وێڕای‌ وتەی‌ بەڕێزان سەرۆکایەتی‌ زانکۆی‌ سلێمانی‌‌و نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەت، چەند خاوەن پێداویستیەکی تایبەت چیرۆکی سەرکەوتنیان گێڕایەوە و خاتوو کەنار بێباک کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی یەک لە کاریگەرترین چیرۆکەکان بوو.

کۆنفرانسەکە لە پانێڵێکدا کە بەڕێزان وەزیری تەندروستی ، وەزیری خوێندنی باڵا، نوێنەری وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی  ڕۆڵی وەزارەتەکان لەباشترکردنی دۆخی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، کارەکان لە ڕابردودا خستەڕوو.


لە پانێڵەکەدا، ژیلوان عادل، بە ئامارو داتا ئاستی‌ خزمەت گوزاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ کەمئەندامان خستەڕوو، کە بەهۆیەوە توانراوە خزمەتێکی کەورە بە هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بکرێت وەک  کردنەوەی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لە زۆرینەی شارو شارۆچکەکان لەهەرێمی کوردستان، هەموارکردنەوەی مۆڵەتی بەخێوکار و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت وە هەوڵی جێبەجێکردنی یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستی تایبەت ، لە کۆتایی‌ وتەکەیدا بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ ئەو ڕێگایانەی‌ خستەڕوو کە بەهۆیانەوە دەکرێت خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بکرێت، بەتایبەت لەو بارەیەوە ڕوونیکردەوە پێویستە سەرجەم ئەو لایەنە حکومی‌‌و ناحکومییانەی‌ کار دەکەن بۆ کەمئەندامان  خاوەنی‌ ستراتیج‌و پرۆسەیەکی‌ یەکتر تەواوکردنبن، بەتایبەت گرنگە سود لەو زەمینەیە وەرگرین کە لە هەرێمی‌ کوردستان هەیەو و هاوتای‌ لایەنە ئەرێنیەکانی‌ ژیانی‌ کۆمەڵایەتیمان‌  ڕووبەڕووی‌ ئاستەنگەکان ببینەوە.

ئەم گفتوگۆکراوەیە، بەشێک بوو لە چالاکییەکانی‌ 12ـی 3  ڕۆژی‌ کەمئەندامان لەکۆنفرانسەکەدا ژمارەیەک توێژینەوە پیشکەشکرا، بەپێی توێژینەوەکان گرفت هەیە لەبەردەم هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە کەرتە جیجیاکاندا و لەبەرامبەریشدا لەهەندێ ڕووەوە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی خزمەتی بەرچاوی کردوە بەو چینە.
 


03/12/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.