بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەی پاراستنی منداڵ لە کەمپی باریکە بۆنەیەکی پڕ لە چالاکی بەبۆنەی جاڕنامەی مافەکانی منداڵان بەڕێوەبرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2024، به ئاماده‌بوونی ژیلوان عادل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت و دابان موحەممەد بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت، خاتوو نوخشە ڕەسول بەرپرسی کارگێڕی، سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی پاراستنی منداڵ و به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسانی كه‌مپی باریکە له عه‌ربه‌ت، پڕۆژه‌ی پاراستنی منداڵ بۆنه‌یه‌كی پڕ له چالاكی بۆ منداڵانی كه‌مپی ئاشتی له ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت سازكرد.
له‌و بۆنه‌یه‌دا له‌لایه‌ن منداڵان‌و سودمه‌ندانی پڕۆژه‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك گۆرانی‌و سرودو چالاكی‌و شانۆیی پێشكه‌شكران، كه به‌شێكن له كاره ڕۆژانه‌ییه‌كانی پڕۆژه‌كه، هه‌روه‌ك له كۆتایی بۆنه‌كه‌شدا دیاری به‌سه‌ر منداڵاندا دابه‌شكرا.
له وته‌یه‌كیدا، به‌ڕێز سەرگوڵ حەسن سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە ڕایگه‌یاند:" پڕۆژه‌ی پاراستنی منداڵ یه‌كێك له پڕۆژه گرنگه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیه كه به‌هاوكاری ڕێكخراوی یونسێف له پارێزگاكانی سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت‌و و خزمەت بە منداڵانی ئاوارەو خانەخوێ دەکات و بەشانازیەوە بەردەوام چاکی جۆراوجۆر‌و بەسو پێشکەش بەمنداڵان دەکات و سەدان منداڵ سودمەند دەبن لە پڕۆژەکە کەدەبێتە هۆی پاراستنیان و فێرکردنیان".
دوا به‌دوای چالاكییه‌كه‌ش بەڕێوەبەری گشتی سوپاس‌و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی به‌رپرس‌و سه‌رپه‌رشتیارانی پڕۆژه‌كه كرد كه به‌و كاره گرنگه هه‌ڵده‌ستن.
|