ئه‌م كه‌مپینه: هه‌ڵمه‌تێكه بۆ به‌هێزكردنی (صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی) كه له خزمه‌ت منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشتی خانه‌كانی ساوایان‌و كوڕان‌و كچان‌و هه‌روه‌ها به‌ساڵاچووان‌و په‌ككه‌وته‌كاندایه‌و به پێی ڕێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی صندوقه‌كه دروستكراوه، كه‌مپینه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه سه‌رپه‌رشتیده‌كرێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كه نوێنه‌ری لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له په‌رله‌مان‌و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌ندامن تیایدا.
ئامانجه‌كان:
1ـ ناساندنی ئه‌و ئه‌رك‌و كاره پیرۆزه‌ی كارمه‌ندانی خانه‌كان ئه‌نجامیده‌ده‌ن له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی‌و ژیانی ڕۆژانه به منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و په‌ككه‌وته‌كان، به‌تایبه‌ت له كاتێكدا قه‌یرانی دارایی كێشه‌ی بۆ دامه‌زراوه‌كان دروستكردووه.
2ـ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی تا به‌هۆیه‌وه ئاستی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونیه‌كان‌و له خۆگرتنی منداڵ‌و به‌ساڵاچوو و به‌خێوكردنیان به‌رزبكاته‌وه به جۆرێك شایسته به كه‌رامه‌تی مرۆڤ‌و شكۆ‌و گه‌وره‌ییه‌كه‌ی بێت.
3ـ ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنه كارگێڕییه‌كانی صندودقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاشناكردنی به هاووڵاتیان‌و چاكه‌كاران به‌جۆرێك زۆرترین هاووڵاتی ئاگاداربێت‌و به‌رچاو ڕوون بێت له‌باره‌یه‌وه.
صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی چییه؟
1ـ صندوقێكه له‌پێناو باشتر خزمه‌تكردنی منداڵان‌و به‌ساڵاچووان‌و خانه‌كانیاندا دروستكراوه بۆ جێ به‌جێكردنی ئه‌و داواكاری‌و پێویستیانه‌ی له بودجه‌ی سایاییدا جێیان نابێته‌وه‌و ناتوانرێت وه‌ڵامبدرێنه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌دا كه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه بودجه‌ی ئاسایی به‌جۆرێك كه‌مكراوه‌ته‌وه كه ناتوانرێت له ئاست خواسته‌كانی ڕۆژانه‌ی خانه‌كاندا بێت‌و به‌ده‌م داواكاری‌و خواسته‌كانیانه‌وه‌بچێت.
2ـ صندوقه‌كه به ڕێنمایی ژماره (1391) له (2ی 2ی 2006)ی وه‌زاره‌تی دارایی دروستكراوه.
3ـ ڕێكاری وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كان به‌مجۆره ده‌بێت:
أـ خێرخواز‌و چاكه‌كار ڕاسته‌و خۆ ده‌توانێت خۆی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی كڕین‌و گه‌یاندنی پێداویستییه‌كان بكات، پاش ڕاوێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسان‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی.
ب ـ هاوكارییه‌كان به شێوه‌ی كاش له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه به پێی پسوڵه‌ی (37أ) وه‌رده‌گیرێت‌و ده‌برێنه بانك.
4ـ ڕێكاری خه‌رجكردنی پاره به‌مجۆره‌یه:
أـ له‌لایه‌ن به‌رپرسی خانه‌كانه‌وه جۆری ئه‌و پێویستییه دیاریده‌كرێت‌و له ڕێگه‌ی داواكارییه‌كه‌وه به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ به‌ڕێوبه‌رێتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی، ئه‌گه‌ر داواكاریی‌و پێویستییه‌كه له توانای بودجه‌ی فه‌رمانگه‌دا نه‌بوو ئه‌وه به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی.
ب ـ به فه‌رمانێكی وه‌زاری لیژنه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پێكهێنراوه تا داواكارییه‌كان ببینێت‌و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكات، پاش په‌سه‌ندكردن فه‌رمانی پێده‌درده‌چێت‌و ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ده‌كرێت بۆ جێ به‌جێكردن.
ج ـ له به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه بۆ ڕاكێشان‌و وه‌رگرتنی پاره‌كه‌و جێ به‌جێكردنی فه‌رمانه‌كه‌و دابینكردنی پێویستییه‌كه.
صندوقه‌كه متمانه‌ی ته‌واوی هه‌یه:
1ـ صندوقه‌كه به ته‌واوه‌تی متمانه‌داره‌و سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی داوكاردنی پێویستی‌و پاشان خه‌رجكردنی له ژێر ڕكێفی پرۆسه كارگێڕی‌و ژمێریارییه‌كاندایه‌و له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی چاودێرییه‌وه چاودێریی ده‌كرێت.
2ـ حسابی صندوقه‌كه له بانكی سه‌لامه‌و ئه‌و بانكه‌و به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌نده‌كانی هه‌میشه هاوكارو پشتیوان بوون‌و هه‌ركاتێك لیژنه‌ی خه‌رجیه‌كان سه‌ردانی كردبێت بۆ جێ به‌جێكردنی فه‌رمانێك‌و ڕاكێشانی پاره هیچ دواكه‌وتنێك نیه.
سنوری كاره‌كانی:
ئه‌م صندوقه تایبه‌ته به كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كه خانه‌كانی ساوایان‌و كوڕان‌و كچان‌و به‌ساڵاچووان‌و په‌ككه‌وته‌كانی تیایه‌و هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی تر‌و له هیچ شوێنێكی تر له‌م حسابه خه‌رج ناكرێت‌و ته‌نها له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خانه‌كانی سلێمانیدایه.
تاكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت؟
كه‌مپینه‌كه له 30ی 11ی 2016، به ئاماده‌بووونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مان‌و پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له زانایانی ئاینی‌و چالاكه‌وان‌و ڕێكخراوه‌كان ڕاگه‌یه‌نراو بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت (كۆتا به‌روار 30ی 12ی 2016)یه.
چۆن هاوكاری كه‌مپین‌و صندوقه‌كه ده‌كرێت:
هاووڵاتیان‌و چاكه‌كاران بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی بكه‌ن‌و له‌وێ لیژنه‌یه‌كی 5 كه‌سی پێشوازیان لێده‌كه‌ن‌و هاوكارییه‌كانتان لێ وه‌رده‌گرن‌و له‌به‌رانبه‌ردا پسوڵه‌یه‌كت ده‌ده‌نی كه به پسوڵه‌ی (37 أ) ناسراوه، كه تیایدا ناو‌و ژماره ته‌له‌فون‌و ناونیشانی (به‌خشه‌ر – خێرخواز)تۆمار ده‌كرێت‌و وێنه‌یه‌ك ده‌درێت به خۆی‌و وێنه‌یه‌ك له چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌پارێزرێت.
ناونیشانی كه‌مپینه‌كه:
شوێنی پێشوازی له كه‌مپینه‌كه‌و وه‌گرتنی هاوكارییه‌كان بریتییه له كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ، شه‌قامی سه‌ره‌كی به‌كره‌جۆ، به‌رانبه‌ر دادنووسی به‌كره‌جۆ.
كات‌و ڕۆژ : هه‌موو ڕۆژه‌كانی هه‌فته (شه‌ممه بۆ هه‌ینی)، له سه‌عات 8.30 سه‌رله‌به‌یانی بۆ 5 ی ئێواره.
كۆتا واده بۆ پێشوزای له هاوكارییه‌كان: 30ی 12ی 2016 .
بۆ زانیاریی زیاتر:
(0533230322, 053 3160030 , 07731523984, 07700526517)
www.socialsuli.com
لیژنه‌ی باڵای كه‌مپینی پشتیوانی له صندوقی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی
30ی 11ی 2016