• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لەژێر دروشمی"ژنی بەهێز، بنیادنەری خێزانێكی تەندروستە" لە بۆنەیەکی تایبەتدا هەڵمەتێک بۆ 16 ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دەستی پێکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، 25ـی نۆڤەمبەری 2024،  بەئامادەبوونی بەڕێزان د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی. عمید سەركەوت عومەر بەرێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان‌و خێزان، خاتوو بەنان وەهاب نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی، پشتیوان موحەممەد بەرپرسی پارێزگاری خێزان، تریفە موحەممەد بەرپرسی ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو و نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و شاروانی و ژمارەیەک لە ڕێکخراو و چالاکوان، هەڵمەتی نیشتیمانی 16 ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستی پێكرد.

سەرەتا بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبوبەکر وتارێکیپێشکەش کرد و ڕۆڵی ژنی لەکۆمەڵگا ڕوونکردەوەو کاریگەری کچان و ژنانی لە بەرەوپێشچونی کۆمەڵگەی کوردەواری بەرز نرخاند.
دواتر وتاری ژمارەیەک لە دەزگا حکومی و ڕێکخراوەیەکان خوێنرایەوەو ئاماژەیان بە ڕۆڵی دین و گرفتەکان و چارەسەری توندوتیژی کران.

هەرلەو بۆنەیەدا پێشەنگایەکی فۆتۆگرافی و کاری دەستی سودمەندانی ماڵی داڵدەدان کرایەوە کە  لەلایەن ماڵی داڵدەدانی هەڕەشەلێکراوو شارەوانی سلێمانی ئامادەكرابوو.


25/11/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.