• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ پێشوازی‌ لە شاندێکی‌ هاوبەشی ڕێکخراوی‌ ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد و هاوکاری ئەڵمانی دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی 10ـی 2024، ژیلوان عادل شکور، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ بەوەکالەت، پیشوازی کردن لە شاندێکی‌ هاوبەشی ڕێکخراوی‌ ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد و هاوکاری ئەڵمانی، کە پێکهاتبوون لە بەرێزان فێنک کەمال بەڕێوەبەری پڕۆژەکان، نزار جەمال بەڕێوەبەری کارگێڕی، زیاد فایەق بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی دیار عەلی بەڕێوەبەری دارایی.

ئامانجی‌ سەردانەکە بریتبوو لە هەماهەنگی‌ لە پێناو کاری‌ هاوبەش بۆ خزمەتی‌ ئافرەتان بەشێوەیەکی‌ گشتی‌ و سودمەندانی ماڵەکانی‌ منداڵان و سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵان، لەوڕوەوە بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد ئەو پڕۆژەو کارانەی خستە ڕوو کە بەهەماهەنگی بەڕێوەبەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ خزمەتی سودمەندان پێشکەشیان کردووەو جەختی لە بەردەوامی هاوکاریەکان کردەوە.

لەو دیدارەدا بەڕێز بەڕێوەبەرەی‌ گشتی‌ لە ڕوانگەی‌ یاساو ڕێنماییە بەرکارەکانەوە، بنەماو پڕەنسیپە گشتیەکانی‌ کاکردنی‌ لە بواری‌ پاراستنی‌ ژنان و منداڵان بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، هەروەک ئامادەیی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ و سەرجەم دامەزراوەی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پیشاندا بۆ هەماهەنگی‌ و کاری‌ پێکەوەی‌ لە پێناو ڕەخساندنی‌ ژینگەیەکی‌ گونجاو بۆ ژیانی‌ ژنان ومنداڵان.
 


24/10/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.