پەیمانگای هانا بۆ شیاندنی کەمئەندامان، ساڵی نوێی خۆی بە چالاکیەوە دەستپێکردووە.
ئەمڕۆ پێنشه‌ممه، 24ـی 10ـی 2024، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامان، هیوا سەعید سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌ردانی په‌یمانگای هانا بۆ شیاندنی كه‌مئه‌ندامانیان كرد‌و له‌لایه‌ن سەریاس موحەممەد، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگاو توێژه‌رو مامۆستا‌و كارمه‌ندو فێرخوازانه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازیكران.
له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له ده‌ستپێكی پڕ له كار‌و چالاكی په‌یمانگاو سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كرد‌و هیوای خواست ئه‌مساڵ له ساڵه‌كانی ڕابردوو زیاتر به‌رهه‌م به كۆمه‌ڵگه پێشكه‌ش بكه‌ن و فێرخوازه‌كانیان زیاتر سه‌ركه‌وتووبن.
هه‌روه‌ك له سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و شاندی هاوڕێیی به‌شه‌كانی جوانكاری و درومان و دارتاشی و كۆمیوته‌رو ئیشی ده‌ستیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و ده‌ستخۆشییان له فێرخوازان كرد، له به‌شێكی تری سه‌ردانه‌كه‌دا گوێیان له گرفت و كێشه‌ی په‌یمانگاو داواكاری به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایان و كارمه‌ندان گرت‌و به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری پێدان.
|