• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ داوای‌ پشتگیری‌ له‌ هاووڵاتیان ده‌كات بۆ منداڵان


عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووك وێنه‌ی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ منداڵانی‌ خانه‌ی‌ ساوایان داناوه‌ كه‌ شه‌وی‌ ڕابردوو به‌بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ خۆبه‌خشانه‌وه‌ سه‌ردانی‌ كردبوون، له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌دا نووسیویه‌تی‌ :" ده‌ستی‌ ئه‌م داده‌‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ لێره‌ كارده‌كه‌ن ده‌ستێكی‌ میهره‌بانه‌ ئێوه‌ش ده‌توانن به‌شداربن".

كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ ژیانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچوواندا، ڕۆژی‌ 30ی‌ 11 له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتییه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراو بڕیاروایه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 30 ڕۆژ به‌رده‌وام بێت، هاوكارییه‌كانیش له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ ڕۆژانه‌ پێشوازییان لێده‌كرێت‌و سه‌رجه‌م داهاتی‌ صنودقه‌كه‌ له‌ كۆتایی‌ كه‌مپینه‌كه‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، هه‌روه‌ك صنودقی‌ هاوكارییه‌كه‌ به‌ پێی‌ ڕێنمایی‌ دروستكراوه‌و هاوكارییه‌كان وه‌رده‌گرێت‌و هه‌ر به‌ پێی‌ ڕێنماییش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ خانه‌كاندا خه‌رج ده‌كرێت.

ده‌قی‌ پۆسته‌كه‌ی‌ عومه‌ر گوڵپی‌ :


ده‌ستی‌ ئه‌م داده‌‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ لێره‌ كارده‌كه‌ن ده‌ستێكی‌ میهره‌بانه‌، ئێوه‌ش ده‌توانن به‌شداربن

كێ‌ پێی‌ خۆشه‌‌و ده‌توانێت، كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ ده‌ره‌خسێنێت كه‌ ماوه‌ی‌ 6 ڕۆژه‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌و چاوه‌ڕوانی‌ ده‌سته‌ میهره‌بانه‌كانه‌.

وێنه‌كان: ئه‌مشه‌‌و 5ی‌ 12ی‌ 2016 ـ خانه‌ی‌ ساوایانی‌ سلێمانی‌.




06/12/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.