بەڕێوەبەری گشتی بەدواداچون بۆ دۆخی ژمارەیەک قوتابی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکات.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 8ـی تشرسینی یەکەمی 2024، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، سەردانی قوتابخانەی ئەزمەڕی بنەڕەتی کرد.
لە سەردانەکەدا بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەڕێوەبەرو مامۆستایانی قوتابخانەکە دۆخی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەتیان گفتوگۆ کردوو ،هەروەها ئەوگرفتانەی دێنە بەردم قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت باسیان لێوەکرا
دواتر بەڕێوەبەری گشتی ئەپۆلانەی بەسەرکردەوە کە قوتابیخاوەن پێداویستی تایبەت تیایدا دەخوێنن و لە نزیکەوە چاوی بەو قوتابیانە کەوت و گوێی لە داواو گرفتەکانیان گرت و هەروەک دەست خۆشیان لە بەڕێوەبەرو مامۆستایانی خوێندنگەکە کرد بۆ هەوڵەکانیان لەگەڵ قوتابیان و ماندوبونیان بەرز نرخاندن و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ دوپات کردنەوە.
|