شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەردانی ماڵی چرا دەکات و تاوتوێی گرفتە ژمێریاری و ئیدارایەکان دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە، 8ـی تشرینی یەکەمی 2024، ژیلوان عادل شکور، بەهاوڕێیەتی بەڕێزان سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان، کەمال جەبار بەرپرسی ژمێریاری، نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی و ماڵی چرایان بەسەرکردەوەو د.هێمن فاتح بەڕێوەبەری نەخۆشخانە ، دڵشاد یاسین بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی،پەسەند جەمال بەڕێوەبەری کارگێڕی چرا
پێشوازی لێکردن.
لەسەردانەکەدا گرفتە کارگێڕی و ژمێریاریەکانی بەردەم ماڵی چرا و دانانی پلانێکی گونجاو بۆ سەرفکردنی پێش مانگانەی ماڵەکە گفتوگۆ کران و شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەش و هۆبەو یەکە جیاوازەکانیان بەسەرکردەوەو هەردولا هاوڕابوون لەسەر کردنەوەی ماڵەکە لە زوترین کات دا.
نەخۆشخانەی دەروونی چرا ، دەکەوێتە گەڕەکی تاسڵوجە و لەسەر داوای خاتوو کوێستان موحەمەد و بۆ ژنانی بێلانەو دەروون نەخۆش کرایەوەو بەهاوبەشی لەلایەن هەردوو وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و تەندروستی بەڕێوەدەبرێت بۆ ئەو ئافرەتانەی بێلانەن و بەهۆی نەخۆشی دەروونیەوە لەسەر جادەو شەقامەکان دەمێننەوەو تیایدا خزمەتگوزاری پێویستی تەندروستی و کۆمەڵایەتی پێشکەش دەکرێت و دەتوانێت 16 نەخۆش لەخۆبگرێت.
|