• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بەوەکالەت بانکە حکومیەکان و بنکەیدابەشکردنی مووچە، بۆ بەدواداچونی ژمارەیەک گرفتی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ـی تشرینی یەکەمی /2024، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت، بەهاوڕێیەتی نەهرۆ عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی، چەند بانکێکی حکومی و بنکەی دابەشکردنی مووچە کە هاوکاری کەمئەندامیان تێدا دابەشدەکرێت بەسەرکردەوە.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ دۆخی‌ کەمئەندامان و شوێنی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌كان‌و كاری‌ كارمه‌ندانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌،وە كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی‌ بانکەکان و ڕاپه‌ڕاندنی‌ ئه‌ركه‌كانیان‌و خزمه‌تكردنیان به‌ كه‌مئه‌ندامان بەرزنرخاندو سوپاس وده‌ستخۆشی‌‌ ئاڕاستەکردن".

 به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌باره‌ی‌ شوێنه‌كه‌و چۆنییه‌تی‌ وه‌رگرتنی‌ مووچه‌كانیان گفتوگۆی‌ كرد، له‌ گفتوگۆكانیدا هاوڵاتیانی‌ دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان هەوڵ بۆ باشکردنی ئەوشوێنه‌ی‌ ئه‌وان مووچەی لێ وەردەگرن دەدەن وە داوای کرد بەڕێوەچونی پڕوسەی بایۆمەتری کەمئەندامان زۆرترین ئاسانکاریان بۆبکرێت.  

شایانی‌ باسه‌ سه‌ردان‌و به‌دواداچوونی‌ به‌ڕێوەبەری گشتی جێگه‌ی‌ خۆشحاڵی‌‌و ستایشی‌ كارمه‌ندان‌و هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت بوو، هیواشیان خواست به‌ زوویی‌ ئه‌و گرفتانه‌ی ڕوبەڕویان دەبنەوە چاره‌سه‌ربكرێن‌و كه‌مئه‌ندامان له‌و گرفتەکان ڕزگاریان ببێت‌و شوێنێكی‌ شایسته‌تر ته‌رخان بكرێت بۆ وه‌رگرتنی‌ مووچه‌كانیان.
 


06/10/2024
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.