• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
پارێزگاری‌ سلێمانی‌ پشتگیریی‌ له‌ كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌كات


وه‌ك به‌ڵێنیدابوو، پارێزگاری‌ سلێمانی‌ به‌ به‌خشینی‌ بڕ ه‌ پاره‌یه‌ك هاوكاری‌ كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ سلێمانی‌ كرد.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌، 6ی‌ 12ی‌ 2016، به‌ڕێز كاك سه‌ردار قادر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌، وه‌ك به‌ڵێنیدابوو، له‌ ڕێگه‌ی‌ نوێنه‌ری‌ خۆیه‌وه‌ هاوكارییه‌كانی‌ خۆی‌ گه‌یانده‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌، ئه‌و بڕه‌ هاوكاریه‌ش بریتیبوو له‌ بڕی‌ (1,000,000)یه‌ك ملیۆن دینار له‌ بودجه‌ی‌ پارێزگاو بڕی‌ (3,000,000) سێ‌ ملیۆن دینار له‌ حسابی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌‌و هاوكارییه‌كه‌شی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ نوێنه‌ری‌ به‌ڕێزیانه‌وه‌ گه‌یانده‌ لیژنه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ هاوكارییه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌ گه‌ره‌كی‌ به‌كره‌جۆ.

كه‌مپینی‌ پشتیوانی‌ له‌ صندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ ژیانی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچوواندا، ڕۆژی‌ 30ی‌ 11 له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتییه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراو بڕیاروایه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 30 ڕۆژ به‌رده‌وام بێت، هاوكارییه‌كانیش له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ ڕۆژانه‌ پێشوازییان لێده‌كرێت‌و سه‌رجه‌م داهاتی‌ صندوقه‌كه‌ له‌ كۆتایی‌ كه‌مپینه‌كه‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، هه‌روه‌ك صنودقی‌ هاوكارییه‌كه‌ به‌ پێی‌ ڕێنمایی‌ دروستكراوه‌و هاوكارییه‌كان وه‌رده‌گرێت‌و هه‌ر به‌ پێی‌ ڕێنماییش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ خانه‌كاندا خه‌رج ده‌كرێت.


06/12/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.